بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی دوو تیرۆرێستی لەنەینەوا ڕاگەیاند.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە لەدوو ئەرکی جودادا وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن کەتیبەی ڕووماڵکاری تیپی شازدەی سەربە هەواڵگری سەربازی وبەهاوکاری وهەماهەنگی شانەی هەواڵگری ودژەتیرۆر دووبۆسە نرانەوە لە گەڕەکی مەیموون وگەڕەکی ئنتسار لە لای ڕاستی شاری موسڵ، دەرەنجام دوو تیرۆرێستی داعش دەستگیرکران کەداواکراوبوون بەپێی مادەی چواری تیرۆر.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەو دووتیرۆریستە لە مەفرەزەکانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلدا کاریان کردووە وپاش گرتنیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.