کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 21-05-2024, 12:19
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت لە باکووریش هەوراوی و ڕێژنەباران دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشوور وەک خۆیان دەمێننەوەو لەباکووریش هەندێک نزمتردەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست وباشوور هەوراوی دەبێت لەباکووریش  ڕێژنەبارانی سووک وهەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش ناوچەی ناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباکووریش هەندێک بەرزدەبنەوە و لە باشووریش نزم دەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست و باشوور ساف وهەندێک هەوریش دەبێت کەچی لە باکوور هەندێک هەورو دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور وباکوور بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش بەگشتی ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباکوور نزم دەبنەوەو لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.