بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەت دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان بۆمانگی ئایار.
بەیاننامەکە داوای کردلە یەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەت و لەپارێزگاکان کە سەردانی فەرمانگەکە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان.