عه‌ته‌به‌ی پیرۆزی حوسێن له‌هه‌موو پارێزگایه‌كی عێراق نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری شیرپه‌نجه‌ دروست ده‌كات

ناوخۆ
  • 20-05-2024, 22:43
  • +A -A

    به‌سرا-INA / سه‌عد سه‌ماك
    سەرپەرشتیاری شه‌رعی مەزارگەی حوسێن، شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی، ئەمڕۆ دووشەممە، کاركردن بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی لە هەموو پارێزگایەکی عێراقی پشتڕاستکردەوە، لە میانی وتارەکەیدا لە کردنەوەی نەخۆشخانەی سەقەلاین بۆ چارەسەرکردنی وەرەمه‌كان لە بەسرە وەک بەشێک لە پڕۆژەکانی مەزاری پیرۆز.
    شێخ که‌ربەلایی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: لە ساڵیادی لەدایکبوونی ئیمام عەلی بن مووسا ره‌زا سەلامی خوای لەسەر بێت، نەخۆشخانەی سه‌قه‌لاین بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەکەینەوە، کە پرۆژەیەکە ئێمە پێش كێش ده‌كه‌ین بۆ گەلی عێراق و ئێمە لەگەڵ برایان لە دامەزراوە تەندروستییەکان بەشدار دەبین لە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییە، و سبەی ئەکادیمیای سەقەلاین دەکەینەوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی ئۆتیزم. وسبه‌ی ئێواره‌ یه‌كه‌م قوناغی شاری نیشتەجێبوونی سەقالاین بۆ نیشتەجێکردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، کە وەک قۆناغی یەکەم ٢٥٠ خانوویه‌ وبۆ قوناغی دووه‌م ٧٥٠ خانوویه‌، هەروەها لەگەڵ تەواوبوونی هەموو قۆناغەکانیدا 3 هه‌زار خانوو له‌خۆ ده‌گرێت.  


     لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئامانجی دامەزراندنی پڕۆژەکان لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریدا پشتیوانیکردنە و تێکەڵبوونە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان".
    هه‌روه‌ها وتی" مه‌رجعیه‌تی باڵا خزمەتکردنی خەڵکی لە بوارە جیاجیاکانی ژیانیاندا کردووە بە ئه‌وله‌ویه‌ت و خەمی مرۆیی، بۆیە دەبێت ئەم بەرژەوەندییە جددییە لەسەر زەمینە ڕەنگ بداته‌وه‌”.
    شێخ کەربەلایی لە وتارەکەیدا راگه‌یاند: لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە چارەسەری هەموو جۆرەکان لە نەخۆشخانەی سه‌قه‌لاین بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەخۆڕایی دەبێت و بۆ هەموو تەمەنه‌كان له‌منداڵ و گەورەکان، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، نەخۆشخانەیەکی وه‌ره‌مه‌كان لە هەموو پارێزگایەکی عێراقدا دروست ده‌كه‌ین”.
    ئاماژەی بەوەشکرد، نامانەوێت مەزاری پیرۆزی حوسێن دامەزراوەیەکی قازانج یان سوودبەخش بێت، بەڵکو دامەزراوەیەک بێت خزمەت بە گەلی عێراق بکات بە هەموو مەزهەبەکانەوە.