بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سندوقی گەشەپێدانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیا ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەنگاوەکانی بەخۆجێییکردنی پیشەسازییەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی پەسەندکرد.ناردووە، تێدا هاتووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی سێیەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی کرد، كهتێدا وەزیری دارایی و ههردوو وەزیری پلاندانان و نیشتەجێکردن وشارەوانی و کارە گشتیەکان ئامادهبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەو پڕۆژانەی کە لەناو پلانی کاری سندوقەکە دانراون وهێنانە ناوەوەی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناو سێكتهرهكانی ئابووری عێراق، و لە چوارچێوەی ئاراستهی کارەکانی پڕۆژەکانی سندوقەکە و بە ئامانجگرتنی خۆجێیکردنی پیشەسازییە جیاوازەکان لە عێراق، ئەو داواکاریانەی پێشکەشکرابوون لەلایەن دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتەوە بۆ مەبەستی دروستکردنی بینای قوتابخانەکان تاوتووێكران بەو پێیەی داواکارییەکان زیاتر بوونه لەوەی پێشکەشکرابوون كه پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدایە”.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆژەی دامەزراندنی کارگەیەک بۆ دروستکردنی پاسی نەفەر هەڵگر، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان کرا، هاوکات باس لە داواکاری دامەزراندنی کارگەیەک بۆ کۆمپیوتەری تابلێتی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی لە قوتابخانەکان کرا لە چوارچێوەی پرۆسەی پەروەردەیی، ئاماژەی بەوەشکرد کەکۆبوونەوەکە باس لە فایلی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیاییەکان وسعودیە لە بوارەکانی تەکنیکەکانی ئاودێری مۆدێرن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەم چوارچێوەیەدا كرا، هەروەها لە بواری شلکردنەوەی گازە پیشەسازییەکان و ڕووناککردنەوەی ڕێگاوبان و پردەکان.
وتییشی" کۆبوونەوەکە تیشكی خستهسهر دانانی ئەو رێكهوتانهی تەرخانکراون بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی (کرێ و خاوەندارێتی)، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پەرەپێدانی چارەسەری پراکتیکی و ئابووری بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون."