بەغداد / INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بۆ شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبڕاهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ویاوەرانیان پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەکرد.
مالیکی لە توویتێکدا لە سەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی خامنەئی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئازای ئێران دەکەم بۆ شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبڕاهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ویاوەرانیان کە چوونە بەردلۆڤانی خودا.
وتیشی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ئازاری داین ولەناخەوە هەژاندمانی.
هەروەها جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە ئێران بە بەبوونی ئێوەو گەلە دڵسۆزەکەی دەتوانێت ئەم کارەساتە تێپەڕێنێت، لەخوداش داواکارم کە شەهیدان بخاتەبەر میهرەبانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینیان شادبکات و سەبووریش بەئێوەوبەگەلی ئێران و کەسوکاری شەهیدان بدات.