جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌جه‌فی پیرۆز باس له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات

سیاسی
  • 20-05-2024, 18:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌جه‌فی پیرۆز باسی له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاوڵاتیان كرد.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتی" شاخه‌وان عه‌بدوڵلا له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانتاران چاویكه‌وت به‌یوسف مه‌كی گه‌ناوی پارێزگاری نه‌جه‌ف.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" پێكه‌وه‌ باسیان له‌چه‌ند پرس و بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌شێوازی باشتركردنی ره‌وشی پارێزگا و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاوڵاتیان كرد.