بەغداد/ INA
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندن
کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەنگدەدرێت لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ژمارە 31 ی ساڵی 2019 و پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی خانووبەرەکان بۆ خاوەنەکانیان
وپڕۆژەیاسای پشووە فەرمیەکان.
هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدانی ژمارە 2 ی ساڵی 2016 ، جگەلەوەش خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی.