بەغداد/INA
نووسینگەی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێنجەمی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بڵاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پێنجەمی ئەنجومەنی باڵای لاوانی کرد و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێکران و بڕیاریان لەسەر وەرگیرا.
لەبواری گەشەپێدانی کارە پێشەنگەکاندا ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی بۆ پێشبڕکێی نیشتیمانی کارە پێشەنگەکان، کە بەهۆیەوە 100 پڕۆژەی لاوان قەرزی 100 ملیۆن دینار بەدەستدێنن.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی درا لەسەر دروستکردنی سەکۆی عیون المعرفە کە 10 بەش لەخۆدەگرێت ، وهەربەشێکیش
1200 پرسیاری تێدایە، وبۆ قوتابیانی زانکۆ دابیندەکرێت، کەپێویستە قوتابیان لە نیوکاتژمێر وەڵامەکان بدەنەوە و هەر براوەیەک 150 هەزاردینار خەڵاتی دەدرێتێ.
هەروەها بڕیاردرا لەسەرئەوەی کە وەزارەتی لاوان هەڵسێت بە دروستکردنی بەرنامەی لاوانی هەندەران تاکولاوانی دەرەوە لەگەڵ کۆمەڵگای نێوعێڕاقدا بگونجێنرێن.
لەهەمانکاتیشدا ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار وشوێنەوار هەڵسێت بۆ ئەولاوانەی چالاکی ڕۆشنبیری وهونەری پێشکەش دەکەن، بۆ یارمەتیدانیان بە کەمکردنەوەی نرخی هۆتێلەکانی سەربە دەستەی گەشتوگوزار.
هەروەها بڕیاردرا بە دابینکردنی ٪25 ی خەڵاتی داهێنانی عێڕاقی لەخولی داهاتوودا بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە 35 ساڵ کەمترە بۆ هاندانیان و پشتیوانیکردنیان لەپڕۆسەکانی داهێناندا.