به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبەری ره‌وتی نیشتیمانی شیعە، سه‌ید موقتەدا سەدر، بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕەئیسی و هاوەڵانی، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سه‌ید سەدر، لە پۆستێکێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه وتی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵانیمان پێگەیشت، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ده‌كەین بۆ ئەم ڕووداوە گرنگە، داواكارین له‌خودای گەورە ئارامی وئەمنیەتی بە گەلی ئێران ببەخشێت وبه‌هه‌ر دوو گەلی دۆستی عێراقی و ئێرانی برایه‌تی و ئه‌منیه‌ت ببه‌خشێت لە ژێر سایەی دەسەڵاتی مه‌رجعیه‌تی خۆیان.
لە کۆتاییدا وتی: داواکارین لە خودای گەورە ئەم غه‌مه لەسه‌ر ئه‌م میللەتە هه‌ڵگرێت، بەتایبەتی لەسه‌ر عێراق و غەززە خۆشەویستەکەمان.