به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سکرتێری گشتیی رێكخراوی بەدر هادی عامری، سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی ئیمام سەید عەلی خامنەیی و گەلی ئێران کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و ئیمامی هەینی تەبرێز محه‌مه‌د عه‌لی ئاڵ هاشم.
عامیری، لە پۆستێکێكدا لە ماڵپەڕی (X)، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" بۆ بەڕێزیان پارێزەری موسڵمانان، ئیمام سەید عەلی خامنەیی (سێبه‌ری به‌رده‌وام بێت)، ئێمە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان، بۆ گەلی ئێرانی برا و حکومەته‌كه‌ی، و بۆ بنەماڵەی ئەو ئازیزانە، كه‌له‌م رووداوه دڵته‌زینه گیانیان له‌ده‌ستدا له‌وانه ئیبراهیم ڕەئیسی، ئیمامی هەینی تەورێز، محمد عەلی ئەلهاشم، و وەزیری دەرەوە، حسێن ئەمیر عەبدوله‌هیان و هاوەڵەکانیان راده‌گه‌ینین.
هه‌روه‌ها وتی" متمانەیەکی پتەومان بە خودای مەزن و بە حیکمەت و بەڕێوەبردنی باشی سەرکردایەتی و بە سەبر و ئیمانی گەلی ئێران هەیە، کە ئێرانی ئازیز و ئازیزی ئیسلام کاریگەرییەکانی ئەم تاقیکردنەوە و کاردانەوەی تێدەپەڕێنێت، هەروەک چۆن بەسەر تاقیکردنەوەکانی پێشوویدا زاڵ و سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی بۆ دەرفەتێكی دیكه‌ی باشی سەرکەوتن”.
لە کۆتاییدا وتی: داواکارین لە خودای مەزن کۆچکردووانی ئازیز بەبه‌ر ڕەحمەتی خۆی بخات و به‌به‌هشتی به‌رینی خۆی شاد بکات و سه‌بووری وخۆراگری به گەلی ئێرانی برا و سەرکردایەتی ژیرانەیان بدات بۆ درێژەدان بە ڕێبازی شکۆمەندی و سەرکەوتنەکان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد