به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوله‌هیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوه‌ڵه‌كانیان ئاراسته‌کرد.
شێخ خەزعەلی لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، نووسیوه‌یه‌تی" گه‌رمترین سەرەخۆشی و هاوسۆزی، خۆمان ئاراستەی مەزارگەی پەروەردگاری سەردەم و زەمان (سڵاوی خودای لەسەر بێت) و جێگرەکەی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، سەید خامنەیی (سێبەرەکەی بەردەوام بێت) و گەلی ئێرانی برا و حکومەتە ڕێزدارەکەی وهەموو ئازادیخوازان لە جیهاندا ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی کارەساتی شەهیدبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوله‌هیان و ئەو ده‌سته دڵسۆزەی کە لە ڕووداوێکی پڕ لە ئازار و گەورەدا یاوەری بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە" لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە ڕەحمەتی بەرفراوانی خۆی به‌سه‌ریاندا ببارێنێت، و سەبر و دڵنەوایی بە خێزان و ئازیزانیان ببەخشێت.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025