بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، جاسم محەممەد عەبود، سەرەخۆشی لە دڵەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری کاروباری دەرەوە، حسێن ئەمیر عەبدولههیان و هاوەڵەکانیان دەربڕی.
عەبود لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدولههیان، و هاوەڵەکانیان، پێگهیشت لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە باکووری ئێران”.
ههروهها وتی" پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی گهرم ئاراستەی حکومەت و گهلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین بهبهرڕەحمەتی بەرینی خۆی بخات.
سهرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی هاوسۆزی قووڵی خۆی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران دۆست لەم رووداوه دەربڕی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد