بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدولههیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و یاوهرانیان ئاراسته کرد.
زهیدان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوه، ڕایگەیاندووە: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی وەزیری دەرەوە حوسێن ئەمیرمان عەبدولههیان، و هاوەڵەکانیان پێگەیشت، لە کاتی ڕووداوێکی ناخۆش لە باکووری ئێران گیانیان لهدهستدا.
ههروهها وتی" لەم کارەساتە مەزنەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی، ئایەتوڵڵای مەزن عەلی خامنەیی و کۆماری ئیسلامی ئێران بهحکوومەت و گەلهوه دەکەین و لە خودای مەزن بەزەیی و لێبوردن بۆ ئەوانەی لەم ڕووداوە بە ئازارەدا ڕۆیشتوون داوادهكهین ولە بەهەشتی بهرینی خۆی شاد بكات وسهبووریش به خێزان و خۆشەویستەکانیان بدات”.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد