بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدولههیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاورێیان راگهیاند، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ ئێران لەم کاتە سەختەدا دووپاتکردەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵ بۆ سەرکردایەتی و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدولههیان و وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا لە باکووری ئێران رادهگهینین”.
ههروهها وتی" وەزارەت هاوسۆزی حکومەت و گهلی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەم کارەساتە پڕ لە ئازارە دەردەبڕێت، وجەختی کرد کە عێراق لەم کاتە سەختە و خەسارێکی گەورەی سەرکردەکانیدا لە تەنیشت ئێرانەوە وەستاوە.