بەغداد/ INA
بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێران ویاوەرانی حکومەتی عێڕاقی بۆ یەک ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرمی حکومەت باسم عەوادی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی لەم بارودۆخە دژوارەدا لەگەڵ گەلی ئێرانداین و وەک هاوخەمیەک بۆ گیانلەدەستدانی ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوە حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ویاوەرانیان لە کارەساتێکی دڵتەزێندا حکومەتی عێڕاقی سبەی ڕۆژی سێشەممە ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنێت.