بهغداـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران گواستنەوە بۆ قۆناغی گەشەسەندنی دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا پشتڕاستکردەوە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی ئاشکرای گەلی فەلەستین کردەوە.
سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا لە میانی کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی کە لە دەوحە بەڕێوەچوو، وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرت وتی: شانازی دەکەم کە لەم کۆنفرانسە گەورە مەبەستە لەگەڵ ئێوەدا بهشداری دهكهم، و سوپاسی دهوڵهتی قەتەر دهكهم بۆ میوانداریکردنی ئەم بۆنەیە، كهبەهێزکردنی پێگەی خۆی لە پێشەنگی ئەزموونەکانیدا زیاتر پشتراست دهكاتهوه.
سودانی ستایشی تەرکیزکردن و گرنگیدان بە پرسی ئاسایش و چارەسەرە بەردەوامەکانی كرد، لەهەموو لایەك و ڕێگایهكهوه کە پهیوهستن بهژیانی گەلانهوه و هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە لە ژێر ئاشتییەکی بەردەوامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە دەیان ساڵی ڕابردوودا گەلی عێراق بەرگەی ئازار و شەڕ و دیکتاتۆرییەت و ڕووبەڕووبوونەوەکانی گرتووە کە هەوڵ و خوێنی بەنرخی بەکارهێناوە و کاتێکی بەنرخی بەکارهێناوە بهڵام بۆ بەرژەوەندی هیوای خەڵک نهبووه، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ ههموو ئهم بهربهستانه، گهلی عێراق توانی بهسهر گەورەترین خراپەکارییەکان زاڵ بێت، و لە شەڕی "تیرۆر"دا سەرکەوتوو بوو.
ههروهها سهرۆك وهزیران وتی" ئێمە وەک عێراقییەکان بە هێزەوە لە قۆناغی سەرکەوتنەوە بۆ قۆناغی گەشەسەندن ههنگاو ناوه، لە ژێر ڕۆشنایی دیموکراسییەکی سەقامگیردا چووینەتە قۆناغی گەشەپێدان و حکومەتەکەشمان پابەند بووە بە گۆڕینی دۆخی ئابووری عێراق بەرەو کرانەوە بەڕووی هاوبەشی بەرهەمداردا ، هەمەجۆریی سەرچاوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە درێژخایەنەکان، لە بێکاری، خزمەتگوزارییەکان، گەندەڵی، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، و پشتگیریکردنی چاکسازی ئابووری بە هەموو فۆرمەکانییەوە.
ڕوونیشیکردەوە تەنها ساڵ و نیوێک تێپەڕیوە، ژمارە ئیندێکتیڤەکانی ئابووری ئاماژه ئهرێنیهكانی دهدهن و بەڵێنی زیاتریش دەدهن بۆ داهاتوو. جگە لەوەش ژێرخان بەرزبوونەوەی ڕاستەقینە بهخۆیهوه بینیووە کە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، ئێمە ئەو بەربەستانە دەبڕین کە لە ساڵانی ڕابردوودا قورس بوون یان تەنانەت ههڵگرتنیان مەحاڵ بوون.
سهرۆك وهزیران ئاماژەی بەوەشکرد گرنگە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی هەمەلایەنەدا تێبگەین کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە، کە ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی دەکات، کە باس لە هەموو شتێک دەکات کە کاریگەری لەسەر بژێوی هاوڵاتی هەیە و هیوا وئارهزووهكانی بەدیبهێنێت، ڕوونیشیکردەوە کەلەم دەستنیشانکردنانه، ئێمە دەستمان کرد بە گەیشتن بە ئامانجهكان.
سودانی لە درێژەی وتهكهیدا راگهیاند لە هەموو کەرتە ئامانجدارەکاندا، ڕووبەڕووی سەختی و تەحەدای جۆراوجۆر بووینەوە، بەڵام باوەڕمان بە توانای گەلەکەمان و پابەندبوونیان بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتەکەمان بێ سنوورە، ئاماژەی بەوەشکرد کە تەندروستی، کارەبا، خزمەتگوزاریه گشتییهكان ، ژێرخانی مەدەنی، سیستەمێکی بانکی تەندروست، ئیدارەی حکومەتێکی ڕاستگۆ، و کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، ئیستغلالکردنی وزە و وەبەرهێنان لە غاز، ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە، و دابینکردنی خۆراک، ونیشتەجێبوون، پەروەردە و هتد، کە هەموو ئەمانە ئەمڕۆ بوونەتە بڕگەکانی ناو گرێبەستەکە کە هاوڵاتی و حکومەتەکەی بەیەکەوە دەبەستنەوە، و ئەوانیش پایەی بەردەوامی هەڵبژاردنی دیموکراسین، هەروەها هۆکاری سەرەکین کە هاوڵاتییان پاڵدەنێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، وەک ئامرازێکی دەستوری كههیچ بەدیلێک نییە بۆ حوکمدان و بڕیاردان."
وتیشی" ئێمە لەبەرچاومان گرتووە کە گۆڕینی فەلسەفەی ئیدارەی دەوڵەت و پەرەپێدانی شێوازی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ڕێبازێکی دروست دەبێت بۆ ئیستغلالکردنی سامان، هەربۆیە یەکەمین ڕێسای کۆمەڵایەتییە بۆ حوکمڕانی باش. بۆیە سندوقێك بۆ گەشەپێدانی عێراقمان دامەزراند ، دەرگاکانی بەڕووی کەرتی تایبەتدا کردەوە بە گەرەنتی سەروەری، و دەستیکرد بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە گهرهنتییه جیهانیهكان، ڕوونیکردەوە" ئێمە داوای هەنگاوی متمانەپێکراو دەکەین لە دیارترین پڕۆژەکەمان، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانه، ئەم ڕێڕەوه ستراتیژییە کە بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی و یەکگرتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پشتڕاستی ڕۆڵی مێژوویی عێراق دەکاتەوە، وەک گۆڕەپانێکی سەلامەت بۆ ڕەخساندنی دەرفەت و یەکگرتنی ئابووری و تێکەڵکردنی بەرژەوەندییەکانی نێوان گەلان لەبەردەم حکومەتەکاندا، و ئێمە بە متمانەوە پێمان وایە ئەمانە پایەکانن لە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
ههروهها سهرۆك وهزیران ڕایگەیاند" ئاسایش چیتر وابەستەی بڕیارێکی سیاسی یان کاری مەیدانی نییە، ئەگەر ئێمە پشتگیری ئاسایش بکەین لە هەموو چەمکەکانیدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پاکێجێکی پەیوەندیدارە لە ڕێکارەکان وبەرژەوەندی هاوبەشی ڕەوا و سیستەمی بازرگانی دادپەروەرانە و ئابووری. لەگەڵ وابەستەیی ئابووری کە چارەسەریهكان دهدۆزتهوه و پشتگیری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەکات، بۆمان دەردەکەوێت کە هۆکارەکانی نائارامی کەم دەبنەوە، چانسی وروژاندنی ململانێ کەم دەبێتەوە، سەرچاوەی ململانێکان کەم دەبێتەوە، و سەرچاوەی زیاتر بۆ کەرتەکانی گەشەپێدان تەرخان دەکرێت.
سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کەئەوەی بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە و ناوچە داگیرکراوەکان روودهدات، ههروهها بههۆی پێگەی لاوازی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافەکانی فەلەستین، ئێستا هەڕەشە لە تەواوی ناوچەکە دەکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ململانێکان سووکایەتی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد و پیرۆزی خوێنیان پێشێل کرد، ئەمڕۆش سهرچاوهی گەورەترین هەڕەشەیه بۆ سەر گەلانی ناوچەکە و سەقامگیرییان، ئاماژەی بەوەشکرد کە کارکردن بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی ئاشکرا دژی گەلی فەلەستین دهبێته سەرەتایهك بۆ سیستەمێکی متمانەپێكراوی ئالوگۆڕكراو بۆ ههمووان و هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش بۆ گەلەکانمان و ناوچەکەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد" عێراق یەکەم کەس دەبێت کە بەشداری بکات لە گەڕاندنەوەی ژیان و ئاوەدانکردنەوەی غەززە و گەلە خۆراگرهكهی".