بەغداد / INA
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە سەرکردە سیاسیەکانی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی ئیبڕاهیم ڕەئیسی و یاوەرانی.
لەوانە سەرۆکی دهستهی حەشدی شەعبی فالح فەیاز لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی بەدڵێکی پڕباوەڕوڕازیبوون بەقەدەری خودا ئەم هەواڵە کارەساتبارەمان بیست کەهەمیشە هەڵوێستی پتەو و چەسپاوی هەبووە لە بەرامبەر دۆزی فەلەستین، ئێمە لەم ڕووداوەدا هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی ئێران ڕادەگەیەنین.
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عبودی لەسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پرسەی خۆمان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ ئەم کارەساتە مەینەتبارە.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە بە نیگەرانیەکی بێوێنەوە ڕووداوی گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێران ڕەئیسی و یاوەرانیمان بیست، لەم ڕووداوەدا پرسەی خۆمان ئاڕاستەی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران ئیمام خامنەئی و گەل و حکوومەتی ئێران دەکەین.