بهغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی موحسین ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پلانی داڕشتنەوەی کەرتی بانکی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" عەلاق پێشوازی لە شاندێکی بانکی نێودەوڵەتی کرد بەسەرۆکایەتی نادر محەمەد بەڕێوەبەری هەرێمی بۆ گەشەی یەکسان و دارایی و دامەزراوەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی باکوری ئەفریقا، ئاماژەی بەوەدا کەلە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی داڕشتنەوەی ههیكهلی بانکە حکومییەکان، ودەستپێکردنی پڕۆژەی بانکی ڕیاده و گرنگی ئابووری و کۆمەڵایەتییەکەی تاوتوێ کرا، هەروەها هەردوولا باسیان لە ئەزموونی وڵاتانی دراوسێ کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری نیشتمانی و ناوچەیی.
ههرلە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارگە بچووک و مامناوەندەکان و پاڵپشتیکردنیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و پەرەپێدانی کەرتی دارایی و بانکی و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان و بازاڕە داراییەکان و کەرتی بیمە و هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی بانکی نێودەوڵەتی کرا. لەبواری گۆڕینی دیجیتاڵی وگشتگیری دارایی و بانکە دیجیتاڵییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کەپارێزگار ئاماژهی به پلانی بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ داڕشتنەوەی کەرتی بانکی وتی" قۆناغی یەکەمی پلانەکەی تەواوبووه و قۆناغی دووەمی دەستپێکردووە.
عەلاق ڕایگەیاند" دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی مۆڵەت بهبانکی سەوزی داوە، کە دەبێتە ناوکی وزەی نوێبووەوە و دەستپێشخەرییە داراییە بەردەوامەکان، ههروهها نیازی بانکی ناوەندی عێراقی ئاشكرایی كرد كهمۆڵەت بەژمارەی بانکە دیجیتاڵییەکان دهدات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات