بەدووداچوون- INA
سوپای ئێرانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سێ گەورەئەفسەر کەیاوەری سەرۆکی ئێرانی ڕەئیسی بوونە لەڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە.
لە بەیاننامەی سوپای ئێرانیدا ناوی کاپتن و یاریدەدەرانی کۆپتەرەکە ئاشکراکراون کەلە ڕووداوەکەدا لەگەڵ ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسین ئەمیر عبدللاهیان و محمد علی ئال هاشم نوێنەری ڕابەری ئێران لە پارێزگای ئازەربەیجانی ڕۆژهەڵات و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربەیجانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە.
بەیاننامەکە تێیدا هاتووە کە عەقیدی فڕۆکەوان سید تاهڕ مستەفەوی و عەقیدی فڕۆکەوان موحسین دەریانوش ولیوای تەکنیکی بەهرۆز قەدیمی لەڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.