بهدواداچوون/INA
حکومەتی ئێرانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەڕێوەبردنی دەوڵەت هیچ کەلێنێکی بۆ دروست نابێت.
لهبەیاننامەی حکومەتی ئێرانی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە تێیدا هاتووە لەیادی لەدایکبوونی ئیمام عەلی کوڕی موسای ڕەزا سەلامی خودایان لێبێت گیانی مەزنی خزمەتکاری میللەتی ئێرانی چووە بەر دلۆڤانی خودا.
سەرۆکی گەلی ئێرانی ماندونەناس کەتەنها چاوی لەخزمەتکردنی گەلی ئێران بوو بۆ گەشەدان بەوڵات پێشخستنی لەپێناو گەل گیانی خۆی بەخت کرد.
هەروەها حکومەت پرسەی خۆی ئاڕاستەی سەرکردەی شۆرشی ئیسلامی سەید عەلی خامنەئی وگەلی ئێرانی کردو جەختیشی کردەوەلەوەی کە هیچ کەلێنێک لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا ڕوونادات.