بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، پرسه و سەرەخۆشی خۆی ئاراستهی حکوومەت و گەلی ئێران كرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵانی لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدولههیان و هاوەڵەکانیانی پێمان گهیشت، لە کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە باکووری ئێران”.
سودانی وتی" لە کاتێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی گهرم ئاراستەی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی، سهید عەلی خامنەیی و حکوومەت و گەلی ئێران دەکەین، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەلی ئێرانی برا و برایانی بەرپرسیار لەکۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕین لەم کارەساتە پڕ لە ئازارەدا”.
سهرۆك وهزیران لە کۆتاییدا دهڵێت" داواکارین لە خودای گەورە ڕەحم بە کۆچکردووەکان بکات، و سهبووری ودڵنهوایی بهخێزان و خۆشەویستەکانیان بدات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد