به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌توی حیكمه‌ی نیشتیمانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنی كۆچی دوایی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران راگه‌یاند هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاوی له‌ناوچه‌كه و جیهان به‌بیریهێنایه‌وه.
سه‌ید حه‌كیم له‌راگه‌یه‌ندراێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" به‌غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه په‌یامی شه‌هیدبوونی كه‌سایه‌تی سیاسی ئیسلامی به‌رچاو، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی و ژماره‌یه‌ك له‌یاوه‌رانی له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان و ئیمامی هه‌ینی ته‌برێز و پارێزگاری ئازه‌ربێجانی رۆژهه‌ڵات پێمان گه‌یشت كه‌به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ریان كه‌ده‌یانگوازته‌وه له‌باكووری رۆژئاوایی وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌ید حه‌كیم رۆڵی به‌رچاوی شه‌هید له‌ژیانی شۆڕش و سیاسیه‌ت و رۆشنبیری ئێران و ناوچه‌كه و جیهان به‌بیریهنایه‌وه، وتی" ئێمه پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئیمام خامه‌نه‌یی و ماڵباتی گیان له‌ده‌ستداوه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی هه‌ستی به‌ئازار و غه‌مناكی گه‌لی به‌ڕێزی ئێران و حكومه‌ته‌كه‌ین وداوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین سه‌رۆك ره‌ئیسی ویاوه‌رانی به‌به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.