بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی و گهلی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسه باڵاكانی لە ڕووداوی كهوتنهخوارهی فڕۆکەدا.
لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، مهندهلاوی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران و سەرکردایەتی و گەلی ئێران دهربڕیوه، بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک كۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدولههیان و ژمارەیەک لهبەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بههۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرەی کە لە کاتی ئەرکدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هەڵیانگرتبوو.
مەندەلاوی راگهیاند" شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی دڵی هەموو ئیماندارانی بە ئازار کرد و گەلی عێراق بهشداری برایانی كۆماری ئیسلامی دهكات لهخەم و پەژارەی گەورەی ئەم کارەساتە، وجەختیشی لەوە کردەوە کەئێران بە ئیمان و خۆڕاگری و یەکگرتوویی سەرکردایەتی و گەلەکەی توانای تێپەڕاندنی ئەم ساتە سەختانەی هەیە”.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد