بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە "لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،پشتیوانی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە گەڕان بەدوای "ئیبراهیم ڕەئیسی"سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لەسەر مەڵپەری کۆمەڵایەتی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچونی بۆ کردوە : وتی: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی ڕووداوەکەی ناو فڕۆکەی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانمان و یاوەرینمان پێگەیشت.
سەرۆک لەتیف جەمال رەشید ئاماژەی بەوەشدا : کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران، ئەنجامدا کە لە تارانە،بۆ ئاگاداربوون لە پێشهاتەکانی ڕووداوەکە، هەروەک جەختیشیکردەوە :- کە عێراق پاڵپشتی هەموو هەوڵێک دەکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە هەڵمەتی گەڕانەکە.