بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و "محسین عەلی مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،جەختیان لەسەر پێویستی پەسەندکردنی خشتەی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ ، پێشوازیکرد لە "موحسین عەلی مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت.
بەگوێرەی ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە : لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکخستنی کارەکانی نێوان سەرجەم دەسەڵاتەکانی دەوڵەت و هەروەها گرنگی پاڵپشتیکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاری دەستەڵاتی جێبەجێکردن و بەرنامە و ئەولەویەتەکانی حکومەت،بە شێوەیەک کە سوودی گشتی بۆ هاووڵاتیان هەبێت.