بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی ناردنی بودجەی ساڵی 2024 دایە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بەوەشدەکات کە کورتهێنانی بودجە پلان بۆ داڕێژراوە و ڕاستەقینە نییە .
"سودانی "لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، دوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: حکومەت بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ میدیاکان بۆ ئاگاداربوونی خەڵک لە سەرجەم ئەوکارووبارانەی کە پەیوەندییان بە ئەدای حکومەتەوە هەیە.
ڕاشیگەیاند :کە عێراق یەکەمجارە بەقۆناغی پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی تێپەڕ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی ناردنی بودجەی ساڵی 2024دایە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، کە خشتەی A پێکهاتووە لە بڕی 144 ترلیۆن و 336 ملیار دینار.
هەروەک خشتەی (B) لە 210 ترلیۆن و 936 ملیار دینار پێکهاتووە،کورتهێنانەکەشی لە 63 ترلیۆن و 599 ملیار دینار پێکهاتووە، لە خشتەی (D ) یش خەرجییەکان بڕی 10 ترلیۆن و 42 ملیار دینارە،کە بودجەی وەبەرهێنانی دەگاتە 55 ترلیۆن دینار.
جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆی گشتی تەرخانکراو بۆ بودجەی وەبەرهێنانی پارێزگاکان و سندوقی گەشەپێدانی هەرێم بۆ بودجەی ساڵی 2023 بڕی 10 ترلیۆن و 633 ملیارە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە 7 ترلیۆن و 330 ملیاری دیکە تەرخانکراوە بۆ پارێزگاکان لە حیساباتی ئەمانەتدایە و حکومەتە ناوخۆییەکان و دەتوانن بەکاری بهێنن.
هەروەک ڕاشیگەیاند : کە لە حسابی پارێزگاکان لە چوارچێوەی بودجەی فریاگوزاریدا، 11 ترلیۆن و 264 ملیار دینار دابینکراوە، و 38%ی کە دەکاتە نزیکەی 4 ترلیۆن و 2 ملیار دینار خەرجکراوە، و ئەوەی دەمێنێتەوە 7 ترلیۆنە.
ڕوونیشیکردەوە :- لە ساڵی 2024دا، پارێزگاکان دەتوانن 14 تریلیۆن و 492 ملیار دینار خەرج بکەن،لەچوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک.
سودانی لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا دووپاتی کردەوە:- کە تەرخانکردنی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان لە حیسابی ئەمانەتدا گەرەنتی کراوە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هیچ پڕۆژەیەک بەهۆی بودجەوە ناوەستێت، هەروەها بڕە پارەیەکی زۆر بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان هەیە کە دەگاتە 8 ترلیۆن دینار.
هەروەک ووتیشی : حکومەت ئەرکی تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکانی گرتۆتە ئەستۆ، و شەو و ڕۆژ کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی پڕۆژەکان ،جەختیشیکردەوە کە هیچ پاساوێک نییە بۆ زیادکردنی تەرخانکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان.
لە درێژەی قسەکانیدا سوودانی ئەوەشی خستەروو : کە لە بەغدا قەزامان هەیە کە هاوتای دوو پارێزگا بەڵام بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێت،زیادکردنی تەرخانکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان بە واتای زیادکردنی کورتهێنانی بودجەیە.
وەک سودانی ڕایگەیاند : 1321 پڕۆژەی دواکەوتوو هەن کە لە چوارچێوەی بودجەی سێ قۆڵیدا پارەیان بۆ تەرخانکراوە،کە بودجەی سێ قۆڵی دەرفەتی پێداوین بۆ تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان و 120 پڕۆژە تەواو کراوە و 471 پڕۆژە لە قۆناغی تەواوبووندان.
هەروەک
جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژە هەیە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان دەستپێدەکات.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا "سودانی" جەختی لەوە کردەوە :- دانەوەی قەرزەکانی عێراق ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد.
روونیشیکردەوە کە حکومەت هیچ قەرزێکی نوێی نییە و ئێمە هەوڵدەدەین هەموو قەرزەکانی وڵاتیش بدینەوە و بودجە پڕە لە خەرجییەکانی کارکردن و حساب بۆ وەبەرهێنان دەکەین، هەروەها حکومەت بەردەوامە لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکان بۆ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ڕابکێشێت.
"سودانی" هێمای بۆ ئەوەش کرد کە رێککەوتنی بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا چارەسەری کێشەی ئاودێری دەکات،بۆیە دەبێت کەرتی گەشتیاری هاوواتای هەموو سەرچاوە داراییەکانی گەنجینەی دەوڵەت پەرەی پێبدرێت
ئاشکراشیکرد : کە بودجەی ساڵی 2023 199 ترلیۆن و بودجەی 2024 بڕی 211 ترلیۆنە، هەروەک مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2023 زیاتر لە 59 ترلیۆن بووە و بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 62 ترلیۆنە.
"سەرۆکوەزیران" جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ئەو پارەیەی بۆ شایستەی جووتیاران تەرخانکردوە مسۆگەر کراوە، و کورتهێنان لە هەموو بودجەیەکدا ڕاستەقینە نییە و پلان بۆ پرکردنەوەی دانراوە ،هەروەک توانیمان سێ ملیار دۆلار زەرەر لە بەنزینی موحسەن بگەڕێنەوە .
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات