بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەین : پاڵپشتییەكی زۆرمان هەیە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە

ناوخۆ
  • 19-05-2024, 19:51
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەین عەلی كەریم، پشتڕاستی كردەوە كە بانكی ڕافیدەین پاڵپشتییەكی زۆرمان لە سەرۆك وەزیران هەیە و ئێمەش بڕیارماندا زیاتر پێشكەش بكەین.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتوو: “بەڕێوەبەری گشتی بانكی ڕافیدەین لە وتارەكەیدا لە میانی ئاهەنگی هەشتا و سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند :  ئێمە هەست بە شانازی دەكەین بەو دەستكەوتانەی كە بەدەست هاتوون و هەموومان بە سۆز و ئیرادەمان لە ساڵی نوێماندا بۆ دابینكردنی زیاتر.
    هەروەها گوتیشی : سوپاسی هاوبەشە ستراتیژییەكانمان دەكەین لە پەرەپێدانی كارەكانی بانكەكە، كۆمپانیای گوردیا لە سیستەمی گشتگیری بانكی، كۆمپانیای كرستلەَ لە ناوەندی داتا، كۆمپانیای كارتی زیرەكی نێودەوڵەتی لە پارەدانی ئەلیكترۆنی، كۆمپانیای كاپتل لە سیستەمی گەڕان و بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان بۆ یارمەتیدانیان لەم سەركەوتنەدا.
    جەختیشی كردەوە : پشتیوانییەكی زۆرمان لەلایەن سەرۆك وەزیرانە و پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزارەتی داراییەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد بانكی ڕافیدەین ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، بەڵام كاردەكەین بۆ ئەوەی هەموو ئاڵنگارییەك بگۆڕین بۆ دەرفەتێك بۆ سەركەوتن.