سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ و مانگی سووری عێراقى كرد كە هاوكاربن لە گەڕان بەدوای فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێران

سیاسی
  • 19-05-2024, 19:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ و مانگی سووری عێراقی ئاڕاستە كرد كە هاوكاری بكەن لە گەڕان بەدوای فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێران.
    وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراق و باقی دەسەڵاتدارانی كارامە بۆ پێشكەشكردنی تواناكانی بەردەستی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوكاریكردن لە گەڕان بەدوای فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێران كە لە باكووری ئێران بێسەروشوێن بووە.
    میدیاكانی ئێران  ڕۆژی یەكشەممە پشتڕاستیان كردەوە كە ڕووداوی نیشتنەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بەبێ لەدەستدانی گیانی كۆتایی هات.
    میدیاكان ڕایانگەیاند: ئەو كۆپتەرەی كە تووشی ڕووداوەكە بووە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی دیكەی هەڵگرتبوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەهۆی خراپی كەشوهەوای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، هەلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران ناچاربوو بنیشێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی خراپی كەشوهەوا ڕێگری دەكات لە گەیشتن بە تیمەكانی فریاگوزاری بۆ كۆپتەرەكەی ڕەئیسی.