وردەكاری دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران

سیاسی
  • 19-05-2024, 18:53
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد كە تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ وەزارەتەكانی دەوڵەت  و دامودەزگاكانی  بۆ ساڵی 2024، لە چوارچێوەی مەرجەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023، بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی پەسەندكردنی خشتەكانی (ا، ب، ج، د، ه، و) و خشتەی كورتهێنانی پلان بۆ داڕێژراو بوو بۆ ئەمساڵ 2024، لەسەر بنەمای مادەی (77/دووەم)لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023، بۆ ساڵانی (2023-2024-2025)، و ڕەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا ڕەزامەندی لەخۆگرتبوو بۆ دووبارە ڕاگەیاندنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی میترۆی بەغدا، هەروەها شەمەندۆفێری نەجەفی ئەشرەف و كەربەلای پیرۆز، بۆ ماوەی مانگێكی دیكە، بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی ئۆفەر لە كۆمپانیاكانی دیكە و چوونە ناو كێبڕكێكانەوە بە تاكە ئۆفەر.
    هەروەها وتی : ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكردنی پڕۆژەی دیزاین و جێبەجێكردنی یاریگای تاجیات (60 هەزار بینەر)، هەروەها پڕۆژەی دروستكردنی سیاج و دەروازەكانی شاری وەرزشی تاجیات، لە پێشكەشكردنی نوسراوی گەرەنتی بۆ جێبەجێكردنی باشی بەدەر بكرێت لە پڕۆژەكە، بەپێی ئەوەی لە نووسراوی وەزارەتی لاوان و وەرزش، لە بەرواری 19ی ئایاری 2024دا هاتووە.