بەدواداچوون - INA
لەگەڵ بلآوبوونەوەی چاپی پێنجەمی ڕۆمانی "ماڵی پشیلەكان" لە نووسینی ڕۆماننووسی كوردی عێراقی هیوا قادر كە لە لایەن مەریوان هەڵەبجەیەوە وەرگێراوەتەوە بۆ سەر زمانی فارسی.
لەشاری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران ولە ماڵی چاپ و بڵاوكردنەوەی تاشمە ئێوارەیەكی ئەدەبی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە خوێنەران و میوانان لە نێویاندا شاعیری ئێرانی، عەلی ساڵحی و وەرگێڕی گەورە ئازاد بەرزنجی، ئیوارەیەكی ئەدەبی بەم بۆنەیەوە سازكرا وتێدا خوێندنەوەیەك بۆ ئەم رۆمانە لەلایەن ڕەخنەگری ئێرانی فەرشید فەرهەمەند نیا كرا.
هیوا قادر شاعیر و ڕۆماننووس و وەرگێڕێكی كوردە و خەڵكی كوردستانی عێراقە، لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢-٢٠١١ لە دوورە وڵات لەوڵاتی سوید ژیاوە. دواتر گەڕایتەوە بۆ وڵات و خۆی تەرخانكردووە بۆ كاری نووسین و وەرگێران وەكو ئەندامی دەزگای سەردەم بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، یەكەم دیوانی شیعری لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (چاوی هەنگوێنی) ودواتر دیوانێكی تری شیعری بەناوی (پاسی شین) بڵاویكردوتەوە.ڕۆمانەكانی رۆماننووسی كورد هێوا قادر بەناوی (منداڵ لەسەر مانگ) ورۆمانێكی دیكە بەناوی (ماڵی پشیلەكان) وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی فارسی.
هەروەها رۆماننووسی كورد هێوا قادر ئەم بەرهەمانە بەناوی (سێبەری با لە نووسینی كارلۆس زافۆن) و (شەڕ ڕووخساری مێینەی نییە لە نووسینی سێڤیتلانا ئەلێكسیڤیچ) و (ڕەنگەكانی دیكە لە نووسینی ئۆرهان پاموك) لەزمانی سویدییەوە وەریگراوەتەوە بۆ سەر زمانی كوردی.