بەغدا - INA
میدیاكانی ئێران ڕۆژی یەكشەممە پشتڕاستیان كردەوە كە ڕووداوی نیشتنەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بەبێ هیچ زیانێكی گیانی كۆتایی هات.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەشكردووە : ئەو هەلیكۆپتەرەی كە تووشی ڕووداوەكە بووە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێكی دیكەی هەڵگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەهۆی خراپی كەشوهەوای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، هەلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران ناچاربوو بنیشێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی خراپی كەشوهەوا ڕێگری دەكات لە گەیشتن بە تیمەكانی فریاگوزاری بۆ كۆپتەرەكەی ڕەئیسی.