بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ عەلی كورانی، سەرەخۆشی لە حەوزەی عیلمی و جیهانی ئیسلامی كرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بە دڵێكی پڕ باوەڕ بە ویست و چارەنووس و قەدەری خودای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی زانا شێخ عەلی كورانی ئەو زانایەمان پێگەیشت كە ژیانی بەسەر بردووە بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ئال و بەیت (سەلامی خوایان لەسەر بێت)، و ناساندنی كولتوری مەهدەوی و سەردەمی دەركەوتنی سەرەخۆشی لە حەوزەی عیلمی و جیهانی ئیسلامی دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد : داواكارین لە خودای گەورە بە میهرەبانییە فراوانەكەی دایپۆشێت و لە بەبەهەشتە فراوانەكانیدا نیشتەجێی بكات و سەبر وئارامی بۆ خێزانەكەی و كەسوكار و هەموو باوەڕداران بدات، انا لله وانا الیە راجعون.