سەرۆک کۆمار: هێزە عێراقییەکان ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەرجۆرە ئاڵنگارییەکیان هەیە

سیاسی
  • 19-05-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید  " سەرۆك کۆمار، لە کۆشکی بەغداد ، پێشوازیکرد لە فەریق "خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ" فەرماندەی پێشوی نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق و فەریق "کاس شیرورز " فەرماندەی نوێی نێردەکە لە عێراق، کە" رۆناڵد سونیمانس " باڵیۆزی ناتۆ لە عێراق ئامادەیبو.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لەمیانی دیدارێکدا ، سەرۆك کۆمار جەختی لەوە کردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئێستا ئامادەیی و توانایان هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان،و ئاماژەی بەوەشدا کە  دەزگا ئەمنییەکان بەیەکە جۆراوجۆرەکانیانەوە لەئەرکەکانیاندا بەشێوەیەکی کارا بەردەوامن لە راوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دڵنیابوون لە پاراستنی هاونیشتمانیان.
    بەگوێرەی ڕاگەندراوەکە : سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە بایەخی هاوبەشیی ستراتیژیی لەگەڵ (ناتۆ) و هاریکاری دووقۆڵی کرد لەڕێگەی پێشکەشکردنی راوێژ و بەشداریکردن لەبونیادنان و پەرەپێدانی توانا سەربازی و جەنگیەکانی هێزه ئەمنییەکانی عێراق،هەروەک ئاماژەی بەگەشەکردنی پەیوەندییەکانی عێراق کرد لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و جەختیشی لە پەرۆشی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە کردەوە بەشێوەیەك کە ئاسایش و ئاشتی پتەوتربکات،سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەروو : کە لە ماوەی رابردودا چەندین وەفدی وڵاتان سەردانی عێراقیان کردوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ پێگە نێودەوڵەتیەکەی و رۆڵبینینی سەرەکی لەنزیککردنەوەی بۆچونی وڵاتانی برا و دۆست.
    وەک لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- سەرۆك کۆمار ستایشی رۆڵی (ناتۆ)ی کرد لەپشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەڕێگەی راهێنان و ئامادەکردنەوە، هەروەك رۆڵی فەریق "خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ " فەرماندەی پێشوی نێردەی (ناتۆ)ی بەرزنرخاند و پێشوازی لە فەریق "کاس شیرورز " فەرماندەی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
     لەلایەن خۆیەوە، فەریق "ئەگوێرۆ " خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ستایشی پەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان و گەشەکردنی تواناکانیانی کرد، هەروەها چالاکییە هاوبەشەکانی ناتۆی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەبواری راهێنان و ئامادەکردن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنی خستەڕو.
    هەروەها پەرۆشیی ناتۆی دوپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بەدیهێنانی ئاشتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە و جیهاندا، لەکاتێکدا فەرماندەی نوێ شانازی خۆی بە کارکردن لە عێراق و پەرۆشی بۆ بەردەوامبوون لەڕێبازی ناتۆ  بۆ پشتیوانیکردنی عێراق دەربڕی.