بەغدا -INA
ئەمڕۆشەممە،قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوكارییەكانی نێوان یونسكۆ و دامودەزگاكانی حكومەت كردەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییەوە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەكەی خۆیدا پێشوازی لە باڵیۆز ئەسعەد توركی سواری نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە بۆنەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ)، كرد.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەعرەجی لەگەڵ سواری گفتوگۆی لەسەر پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاراستەكانی عێراق كردووە لەو دۆسیە و پرسانەی كە یونسكۆ كاری لەسەر دەكات.
ئەعرەجی جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوكاری نێوان ڕێكخراوەكە و دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق كردەوە، بۆ بەهێزكردنی ئەو كەرتانەی كە ڕێكخراوەكە لە ناوخۆی وڵاتدا پاڵپشتییان دەكات.