بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکی دەزگای شەهیدان ڕایگەیاند، ئەرکی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەتە کە تاوانەکانی حزبی بەعس ئاشکرا بکەن، هاوکات داوایەک ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکات سەبارەت بە پێویستی وتنەوەی تاوانەکانی بەعس لە پرۆگرامی خوێندندا.
"عەبدولئیلا نایلی " سەرۆکی دەزگاکە،، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەزگاکە بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە تاوانەکانی بەعس لە ماوەی پێشوودا بڵاوبکاتەوە، ئەرکی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتیشە ڕێز لە منداڵی شەهیدان بگرن لە ڕێگەی چالاکییەکانەوە گرینگیان پێبدەن و ئەوەی شایەنیەتی پێیان بدەن.
نایلی ووتیشی: پەیامێک دەنێرین بۆ وەزارەتەکانی دارایی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانیەکان، و سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، کە پێویستە شایستە دارایی و مەعنەوییەکانی کە هەیە بۆ کەسوکاری شەهیدان جێبەجێ بکرێن،بەتایبەت دەرماڵەی نەختینەیی و پێدانی خانووبەرە.
ڕاشیگەیاند : داوایەکمان ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد سەبارەت بە پێویستی وتنەوەی وانە لەبارەی تاوانەکانی حزبی بەعس، بەتایبەتی کە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی خۆی دەستی بە وانەوتنەوە کردووە، وە وەزارەتی پەروەردەش دەبێت بڕگەی یاسایی لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە جێبەجێ بکات ، بە وتنەوەی وانە لەبارەی تاوانەکانی بەعس.