باسم عەوادی هاوخەمی قولی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەلی کورانی دەربڕی

ناوخۆ
  • 19-05-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی فەرمی حکومەت ،پرسەو هاوخەمی خۆی  بەهۆی کۆچی دەوایی "شێخ عەلی کورانی"راگەیاند
    "عەوادی " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ "عەلی کورانی" (خوای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات )مان پێگەیشت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- کە عەوادی ڕایگەیاندوە : شێخی نەمر ساڵانێک لە تەمەنی خۆی لە بانگەوازی ئیسلامیدا تەرخانکرد،بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و دەرسی دینی و گوتاری ئایینی بەپێز. هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : عەوادی بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی  بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو و ئازیزانی دەربڕی و  لە خودای گەورە داواکارە کە سەبوری و دڵنەوایییان پێ ببەخشێت.