بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە”عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ ،سەردانی کارگەی دروستکردنی تابلۆی هاتووچۆی کرد، هاوکات ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ، سەردانی کارگەی دروستکردنی تابلۆی هاتووچۆی کرد ، و کورتەیەک زانیاری وەرگرت لەبارەیەوە میکانیزمی کارکردن تێیدا و گرنگترین ئەرکەکان کە ئەنجامی دەدەن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- "شەمەری " جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان لەو ئاستانەی کە لەگەڵیاندا بگونجێت، بەگوێرەی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە و هاوسەنگ بوون لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا ڕوودەدەن.
هەروەک وەزیری ناوخۆ جەختیشیکردەوە لە پێویستی جێبەجێکردنی پلانەکانی داهاتوو کە باشترین ڕێگا بۆ کارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و لقەکانی هاوکاری و هەماهەنگی یە لەگەڵ دەزگا لێهاتووەکانی حکومەت بکەن،بەئامانجی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.