سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوەیت دەکاتەوە

سیاسی
  • 19-05-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بە بۆنەی سوێندخواردنی دەستووری حکومەتەکەی "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران ،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا،پیرۆزبایی لە هاوتا کوێتەکەی کرد،و جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەکانی عێراق و کوەیت و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەبۆنەی سوێندخواردنی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ"شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد سەباح " سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کوەیت ئەنجامدا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی " سەرۆکوەزیران هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ حکومەت و  گەلی کوەیت خواست.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سودانی هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ،جەختی لە بەهێزکردنی قووڵایی پەیوەندییەکانی عێراق و کوەیت، و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەنێوان هەردوو گەل و حکومەتی برا کردەوە .