بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی تۆڕێکی ساختەی ڕاگەیاند کە فێڵیان لە هاوڵاتیان کردوە و ڤیزەی ساختە حەجیان بۆ دروستکردون.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست کە بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتووە سەبارەت بە بوونی تۆڕێک کە پێکهاتوون لە چەند کەسێک بەناوی کۆمپانیای گەشتیاری فێڵیان لە ژمارەیەک هاووڵاتی کردوە و بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان ڤیزای ساختەی حەجیان بۆ دابینکردوون و بەناوی (ڤیزەی حەج)، و دوای هەوڵێکی هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، هێزێک لە دەزگاکە توانیان شوێنی تۆمەتبار دیاریبکەن و دەستگیریان بکەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە ناو و پاسپۆرتی زیاتر لە (20) هاوڵاتییان کۆکردۆتەوە،دواتر ژمارەیەکیان لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی (بەغدا بۆ بەیروت لەوێش بۆ ڕیاز)ڕەوانە کردوە ،بەڵام دوای ئاشکرابونی فیزای ساختە لە لوبنان،گەشتیارەکان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکراون و دواتر دیپۆرتکراونەتەوە بۆ عێراق.