بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی تانەیەکی لەبارەی دەستووریبوونی دەقێک سەبارەت بە سیستەمی دابەشکردنی کورسی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕەتکردەوە
دادگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایانگەیاندووە:-بەپێی دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ چاودێریکردنی دەستووری بوونی یاسا و ڕێساکانی کارپێکراو، دادگا تانەیەکی پەیوەست بە دەستووریی بوونی دەقێکی سەبارەت سیستەمی دابەشکردنی کورسی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم ژمارە (9)ی ساڵی 2023 تاوتوێکرد.
وەک بەیاننامە ئاماژەی پێداوە:- دانیشتنی دادگا لەرۆژی 24-3-2024بەڕێوەچوو لەسەر ئەو بەڕێوە چووە ،بە ژمارە (56\فیدراڵی\2024) بۆ تانەدان لە دەستوریبوونی دەقی مادەی (3\سێیەم\ث\5)کە دەڵێت: کورسی تەرخانکراو بۆ كۆتای ژنان لە نێو لیست لە نێوان سێ کورسی و دوو کورسی،یان یەک کورسییان بەدەستهێنا، ئەوا ژنێکی براوە لەنێویاندا نەبووە،ئەوا لیستەکان کە سێ کورسی و دوو کورسی،یان یەک کورسی بە کاندیدێکی ژن دەگۆڕدێت کە زۆرترین دەنگی لەنێو ژنانی ئەم لیستانەدا بەدەست دەهێنێت،و لە شوێنی کاندیدێکی براوەی ئەو لیستانە جێگیر دەکرێت.
لە درێژەی بڕیارەکەی دادگادا هاتووە : کە بڕیارەکە پابەندکەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، بڕیارەکە ڕەتکردنەوە و تانەدان نایگرێتەوە، چونکە دەقەکەی لەگەڵ بڕگەکانی دەستووردا یەکدەگرێتەوە و هیچ کام لە بڕگەکانی پێشێلکاری تێدانی یە .