وەزارەتی ژینگە ڕایدەگەیەنێت کە باکووری نەینەوا دوورە لە پیسبوونی ژینگە

ناوخۆ
  • 19-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاند، ناوچەکانی باکوری نەینەوا دوورن لە پیسبوونی ژینگە،دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە پێویستەکان بۆ کارکردن بەپێی یاسا و تایبەتمەندییەکان کە لەلایەن ناوەندی پاراستنی تیشکەوە دانراون.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-تیمێکی تەکنیکی لە بەشی پاراستنی تیشک لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی نەینەوا ڕووپێوی مەیدانییان لە ناحیەی بارتلە و بەنداوی موسڵ ئەنجامداوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان کە لەلایەن سەنتەری پاراستنی تیشک لە پارێزگای نەینەوا بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە لە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- تیمەکانی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتییەکە نمونەی ئاو و خاکیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوون لەوەی کە دوورن لە پیسبون،ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی بەدواداچوونێکی وەرزیدابوە ، هەروەک جەختیشی لە دابینکردنی هەموو پێداویستییە پێویستەکان بۆ کارکردن بەپێی یاسا و تایبەتمەندییەکان کە لەلایەن سەنتەری پاراستن لە تیشکەوە دانراون دەکەینەوە .
    ڕوونیشیکردەوە: کە دوای تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوە پێویست دەرکەوتوە کە هیچ پیسبونێکی ژینگە لەئارادانی یە .