بانگخواز و پیاوی دیاری ئاینی شێخ عەلی کورانی کۆچی دواییکرد

ناوخۆ
  • 19-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە،بانگخواز و زانای ناودار شێخ "عەلی کورانی عاملی"لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
    ناوی تەواوی "شێخ عەلی محمد قاسم کورانی یاطری عاملی "یە،و لە دایکبووی (22ی نۆڤەمبەری ١٩٤٤)ە.
    لە ساڵی 1958 بۆ تەواوکردنی خوێندن لە حەوزەی عیلمی کۆچ دەکات بۆ شاری پیرۆزی نەجەف لە عێراق.
    بروانامە شەرعیەکانی لەسەر دەستی (محمد تەقی فقیە)  و (عەلا بەحر علوم )  و (محمد تەقی ئیراوانی) و مەرجع ( محمد سەعید حەکیم ) بردەستهێناوە.