بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بۆ سبەینێ دووشەممە،ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی باکور هەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- رۆژی سێشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ئەگەری بارانێکی سووک و تاوە بارانی بەهاری هەیە،هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی : بۆ رۆژی چوارشەممە،ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور و هەندێکجاریش هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور،بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمای ناوچەکانی باشور ڕوونادات.
سبارەت بەڕەوشتی کەش و هەوای رۆژی چوارشەممە،دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە:- کە پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات.