بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند:کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدانی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخست و دانیشتنی ئەمرۆی هەڵگرت .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : لە ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران (سالم عیساوی) 158 دەنگ و(مەحمود مەشهەدانی ) 137 دەنگ و (عامر عەبدولجەبار) 3 دەنگی بەدەستهێنا ، لەگەڵ 13 دونگی بەتاڵ ، بەڵام کەسیان نەیتوانی بۆ ئەو پۆستە سەرکەون.
شایانی باسە دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار بەرێوەچوو ، هاوکات بۆ هەلبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێری براوە دەبێت 166 دەنگ بەدەست بهێنێت ، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە گەڕێکی دیکە.