بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محمد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتیمانی کرد و کۆمەڵێک مەلەفی ئەمنی و تەوەری پەیوەندیدار بە کاری هەواڵگری و ئەو پلانانەی لەم چوارچێوەیەدا پەیڕەو کراون گفتوگۆی لەبارەوە کرا .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهات و کاری ئەمنی و هەواڵگری خرایەروو، بەپێی ئەو بەرپرسیارێتیەی کە دابەشکراوە،هاوکات سەرۆک وەزیران گوێی لە هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە بوو بۆ ئامادەیی و جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، و ئەو ئەرکانەی کە لە ئەستۆی دەگرن و پەیوەندیدارە بە ئاسایشی عێراق و سەلامەتی خاکەکەی، هەروەها گفتوگۆکران لەسەر نەخشەی کاری ئەمنی لە بواری ڕێوشوێنی پێشوەختە، و ئەو پلانانەی پێشوەختە ئامادە دەکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی یان پێشێلکاریەک لەوبارەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە: لەمیانی کۆبونەوەکە "سودانی" جەختی لە گرنگی هاوکاری نزیک لە نێوان دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری کردەوە لە بەڕێوەبردنی مەلەفی زانیاریەکان بە شێوەیەکی گونجاو وەک یەک تیم و دابەشکردنی کاری هەواڵگری لەنیوانیان، هەروەک تەئکیدی لەسەر دڵنیابوون لە پێداویستییەکان کردەوە بۆ دانانی سیاسەتی گشتی لە کاری هەواڵگریدا، و نوێکردنەوەیان بەپێی دوایین تەکنیکی بوارەکە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەدانی باسی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ گروپە تیرۆریست و توندڕەوەکان کرد، هەروەها چاودێری هەر جوڵانەوە و چالاکیەک کە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکاتە ئامانج، بەتایبەتی دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەدەست هاتوون، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لە ئەفلیج پێکردنی ئەو باندانە.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا