عەبادی: هێزەكانمان سەركەوتنێكی تریان بە پاراستنی پرۆسەی دەنگدان تۆماركرد

  • 12-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە هێزەكانمان سەركەوتنێكی تریان تۆمار كرد بە پاراستنی پرۆسەی دیموكراتی و توانیان لە بنكەكانی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات پارێزگاری لە هاوڵاتیان بكەن. عەبادی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: بە پشتیوانی خوای گەورە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بەرێوەچوو، هاوڵاتیان دەنگیاندا بۆ دیاریكردنی نوێنەرانیان، لە پارێزگا رزگاركراوەكانیش دوای سەركەوتن بۆ یەكەمجار هەڵبژاردنیان تێداكرا ئەوەش دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستمان هێنا.