بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،بە بۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی "سەباح"سەرۆکایەتی کۆمار، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تیمی کارکردنی ڕۆژنامەی سەباح کرد.
سەرۆکایەتی کۆمار لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بڵاوی کردۆتەوە ، تیایدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تیمی ڕۆژنامەوانی سەباح دەکات بە بۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنیەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن و داهێنەری زیاتر بۆ هەموو کارمەندان و رۆژنامەنوسانی ئەو رۆژنامەیە دەخوازیت لە چوارچێوەی متمانە و پیشەییبوون لە گەیاندنی ڕاستییەکان و بەرگریکردن لە پرسی هاووڵاتییان و بەدیوکۆمێنتکردنی دەستکەوتە خزمەتگوزارییەکان و بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا بپارێزێت.