بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە،بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) سیستەمی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق پەسەند کرد.
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەندی فەرمی دەردەبڕین بۆ سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و پڕۆژەی پاڵپشتی چاکسازی ئابووریی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-ئەم دەستکەوتە گرنگە بە فەرمی پەسەندکراوە و لە 29ی نیسانی 2024 لە ڕۆژنامەی عێراقی بڵاوکراوەتەوە،کە پێشکەوتنی سەرەکی کەرتی دارایی لە عێراق پشتڕاستدەکاتەوە.
(UNDP)لە بەیاننامەکەیدا ڕوونیشیدەکاتەوە :- کە پەسەندکردنی سیستەمی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی هەنگاوێکی گرینگە بەرەو مۆدێرنکردنی ژێرخانی دارایی وڵات،و هاندانی گۆڕانی دیجیتاڵی و پێشخستنی گەشەپێدانی ئابوورییە لە عێراق.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات