بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی حەج و عومرە لە شانشینی عەرەبستانی سعوودی هەڵمەتێکی هۆشیاری و پەروەردەیی نێودەوڵەتی دەستپێکرد بۆ گەیاندنی پەیامەکانی سەبارەت بە پابەندبوون بەڕێساکانی حەج، و دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی بەبێ مۆڵەت و ڤیزا بە 15 زمان،کە لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین قسەو باسی لەسەر دەکرێت .
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە:هەڵمەتی هۆشیاریان بڵاو کردۆتەوە ، کە بریتی یە لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و ڕێساکان لە ڕێگەی میدیاکانەوە لە 20 فڕۆکەخانەی دەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەند و کەسایەتییە ئیسلامییەکان، بە مەبەستی گەیشتنی ڕاستیەکان بەو کەسانەی کە ئارەزووی ئەنجامدانی حەج دەکەن لەمساڵدا کەخۆی لە پەیامی هۆشیاری دەبینێتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-بڵاوکراوەکانی حەج و عەمرەش لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی سعودی بە زمانی جیاجیا دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕێوڕەسمەکان بن لەکاتی چون بۆناو فڕۆکەکە و لەکاتی هاتن بۆ خاکی پیرۆز.
هەروەک وەزارەت لە زنجیرە پۆستدا لە سۆشیال میدیاکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە: کە پێویستە لە ڕێگای حەج،ڕێنمایی هۆشیاری ئاسایی بخوێنەوە، و فێری ماف و پابەندبوونەکانت بن لە گەشتی ئیمانیدا و شوێنی ناوەڕۆکی کەناڵی حەج و عومرە بکەوە بەو زمانەی کە دەیزانی.
وەزارەت راشیگەیاندوە کە زیارەتکەرانی ماڵی خوا دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن :-
https://www.haj.gov.sa/Guides
بۆ زانیاری زیاترو هۆشیاربونیان دەربارەی ڕێوڕەسمەکان بۆ ئەوەی حاجی بتوانێت ڕێوڕەسمەکانی بە ئاسانی ئەنجام بدات.